وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند كه تیرۆریستێكی داعش له پارێزگای كه‌ركووك باكووری عێراق، ده‌ستگیركراوه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق بڵاویكرده‌وه، ھێزه‌كانی ئاژانسی ھه‌واڵگریی سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ھه‌واڵگریی كه‌ركووك، تیرۆریستێكیان له پارێزگای كه‌ركووك ده‌ستگیركردووه كه به‌پێی مادده‌ی چواری تیرۆر به تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له داعش داواكرابوو.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه، ئه‌و تیرۆریسته ده‌ستگیركراوه له به‌ناو كه‌رتی دیجله و ناحیه‌ی زاب سه‌ربه داعش چه‌كداربووه و ئاماژه به‌وه‌یشدراوه كه ئه‌و ده‌ستگیركراوه له لێكۆڵینه‌وه به‌راییه‌كاندا دانی به‌وه‌داناوه كه سه‌ربه داعشه و راشیگه‌یاندووه كه ده‌ستی به‌سه‌ر ماڵ و موڵكی ئه‌و ھاووڵاتییانه‌ی كه پێشتر به‌ھۆی ھێرشه‌كانی داعشه‌وه له قه‌زای حه‌ویجه ئاواره‌بوون، گرتووه.
له كۆتایی راگه‌یه‌نراوه‌كه ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو كه ئه‌و ده‌ستگیركراوه دوای وه‌رگرتنی گوته‌كانی، ره‌وانه‌ی لایه‌نی دادوه‌ریی كراوه بۆ ئه‌وه‌ی سزای عادیلانه بدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.