Erbil 24°C دووشەممە 23 ئەیلوول 06:17

پێدانی شریت ‌و لۆگۆ به‌ تاکسییه‌کانی سلێمانی ده‌ستی پێکرده‌‌وەو له‌هه‌ولێریش به‌رده‌وامه‌

کوردستان TV
100%


له‌ لێدوانێكی بۆ پێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی سلێمانی ،  به‌رێوه‌به‌ری گواستنه‌وه‌ی سلێمانی رایگه‌یاند، پێدانی شریت‌و لۆگۆ به‌ تاكسیه‌كانی سلێمانی ده‌ستی پێكردۆته‌وه‌، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا بۆ ماوه‌یه‌ك راگیرا.

ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌ش كرد ، كه‌‌ پێویسته‌ هه‌موو ئه‌و تاكسییانه‌ی شریت ‌و لۆگۆ یان لێنه‌دراوه‌ شۆفێره‌كانیان سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گواستنه‌وه‌ی سلێمانی بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی لۆگۆ و شریتیان پێبدرێت.

له‌لێدوانێكی ڕائید فازڵ حاجی گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی هه‌ولێر به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى ڕاگه‌یاند ، له‌هه‌ولێر پێدانی شریت و لۆگۆ به‌تاكسییه‌كان نه‌وه‌ستاوه‌ ، وتیشی پڕۆسه‌كه‌ به‌رده‌واممه‌ ڕۆژانه‌ شۆفێرانی تاكسی ئه‌م مامه‌ڵه‌ ئه‌نجام ئه‌ده‌ن .


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.