سه‌رچاوه‌یه‌ك به كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بییه‌ی راگه‌یاندووه كه میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه ههڵیاكوتاوته سه‌ر بيناكانی ده‌ره‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدای نێوده‌وڵه‌تی.
پێشتر لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی ناوی ئه‌م شه‌قامه‌یان له‌فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا بۆ ناوی شه‌هید ئه‌بو مه‌ھدی موھه‌ندیس گۆڕیوه.
شایانی باسه ئه‌م خۆپیشاندانانه هاوكاته له‌گه‌ڵ رێوره‌سمی یه‌كه‌مین ساڵیادی كوژرانی ئه‌بو مه‌ھدی موھه‌ندیس ، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی،و قاسم سوله‌یمانی ، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ربه سوپای پاسدارانی ئێران،كه له به‌غدا به رێوه ده‌چێت.
شایانی باسه له سێی كانوونی دووه‌می ساڵی رابردوو له ئاكامی ھێرشێكی ئاسمانی ئه‌مریكا، ئه‌بو مه‌ھدی موھه‌ندیس و قاسم سوله‌یمانی له به‌غدا كوژران.
بۆبینینی گرته‌كه كلیك له‌سه‌ر ئه‌م لینكه‌دا بكه ..
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.