له سلێمانی به‌دواداچون بۆ دانانی سیسته‌می غاز ده‌كرێت و له ساڵی رابردوشدا لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت رێنمایی و رێكاره‌كان به‌سه‌ر كارگه و كۆمپانیاكانی دانانی سیسته‌می غازی شل (LPJ) جێبه‌جێ ده‌كات.
نقیب ئارام عه‌لی- سه‌رۆكی لیژنه‌ی سیستمی غازی شل (LPJ) رایگه‌یاند له ساڵی 2020دا (2)هه‌زار و ده سه‌ردانیان ئه‌جام داوه و هه‌زار و (878)شوێن پابه‌ندی رێنمایی و مه‌رجه‌كان بوون، به‌هۆی پابه‌ند نه‌بونیشه‌وه پسوڵه‌ی سه‌رپێچی و ئاگاداركردنه‌وه دراوه به (424) شوێن و (6) شوێنیش به داخستن سزا دراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد به راسپارده‌ی قائیمقامی سلێمانی به وردی كارگه‌كانی دروستكردنی خه‌زانی غازی شل ده‌كه‌ن و چه‌ند كارگه‌یه‌كیش مۆڵه‌تی كاركردنیان وه‌رگرتووه، یه‌كێكیتر له كاره‌كانی لیژنه‌كه چاودێریكردنی كاری ئه‌و كۆمپانیانه‌یه كه سیسته‌می غاز بۆ بیناو و باڵه‌خانه بازرگانییه‌كان و نیشته‌جێبونه‌كان داده‌نێن.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی سیستمی غازی شل (LPJ) وتیشی: دانانی سیستمی غاز كارێكی ورده، ئه‌گه‌ر به وریایی نه‌كرێت و چاودێری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی نه‌كرێت ده‌بێته هۆی كاره‌سات و زیانی ماڵی و گیانی لێ ئه‌كه‌وێته‌وه، بۆیه لیژنه‌كه‌یان سه‌ردانی به‌رده‌وامی هه‌یه بۆ هه‌موو ئه‌و كارگانه‌ی خه‌زانی غاز دروست ده‌كه‌ن و ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كاری دانانی سیستمی غازی شل ده‌كه‌ن و ئه‌و باڵه‌خانه و ماڵانه‌ی كه سیسته‌می غازی شلیان بۆدانراوه.
سلێمانی.... به‌ووردی چاودێری دانانی سیستەمی غازی شل ده‌کرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.