سوپای عێراق رایگه‌یاند كه حه‌شارگه‌یه‌كی داعش له پارێزگای كه‌ركووك باكووری عێراق خاپووركراوه.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی سه‌ربه ئۆپه‌راسیۆنه ھاوبه‌شه‌كانی عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه كه ھێزه‌كانی ھه‌واڵگریی كه‌ركووك به ھه‌ماھه‌نگیی له‌گه‌ڵ ھێزه‌كانی لیوای ١٨ی فێرقه‌ی پێنجی پۆلیسی فیدرال، ئۆپه‌راسیۆنێكیان له ناوچه‌ی دۆڵی زغه‌یتون و سنووری ناحیه‌ی ره‌شاد باشووری رۆژئاوای پارێزگای كه‌ركووك ئه‌نجامداوه.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه له میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، حه‌شارگه‌یه‌كی داعش له ناوچه‌كه خاپووركراوه.
ئاماژه به‌وه‌یشدراوه، ئه‌و حه‌شارگه خاپووركراوه، پێشتر له لایه‌ن تیرۆریستانی داعشه‌وه بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌ی تیرۆریستی به‌كارده‌ھێندرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.