Erbil 28°C دووشەممە 23 ئەیلوول 08:21

نیویۆرک تایمز: له‌وانه‌یه‌ تره‌مپ بۆردومانی وێستگه‌ ناوه‌کییه‌کانی ئێران بکات

کوردستان TV
100%

دۆناڵد تره‌مپ،سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌وانه‌یه‌ پلانی بۆردومانكردنی وێستگه‌ ناوه‌كییه‌كانی ئێران زیندوو بكاته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز-ی ئه‌مریكی بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ دوای ئه‌وه‌ی ئێران رێژه‌ی پیتاندنی یۆرانێومی بۆ %20  له‌ وێستگه‌ی فۆرودۆ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ قووڵایی چیاكان به‌رزكردۆته‌وه‌،له‌وانه‌یه‌ دۆناڵد تره‌مپ،سه‌رۆكی ئه‌مریكا پلانی بۆردومانكردنی وێستگه‌ ناوه‌كییه‌كانی ئێران زیندوو بكاته‌وه‌.

22

هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه‌ روونیكردۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌م هه‌واڵه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی راپۆرته‌ هه‌واڵگرییه‌كان كه‌ ئێران كه‌ به‌ نیازه‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا چه‌ند ئامانجێكی ئه‌مریكی بپێكێت.

پێشتر یه‌حیا ره‌حیم سه‌فه‌وی، راوێژكاری خامه‌نه‌یی رایگه‌یاندبوو كه‌ وڵاته‌كه‌ی هیواداره‌ هیچ شتێك له‌ناوچه‌كه‌دا روو نه‌دات، تا ئه‌و كاته‌ی دۆناڵد تره‌مپ ده‌سه‌ڵات به‌جێده‌هێڵێ.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی /رزگار

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.