چاوه‌ڕان ده‌كرێت ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له عێراق خۆپیشاندان له یه‌كه‌مین ساڵیادی كوژرانی جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌بو مه‌ھدی موھه‌ندیس و فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ربه سوپای پاسدارانی ئێران، قاسم سوله‌یمانی ساز بكرێت و وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقیش رایده‌گه‌یه‌نێت كه پلانێكی باشی بۆ پاراستنی گیانی خۆپیشانده‌رانی ئه‌مڕۆ داناوه.
له‌مباره‌یه‌وه لیوا خالید مه‌حننا ،گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا رایگه‌یاند كه پلانێكی باشی ئه‌منییان بۆ پاراستنی خۆپیشانده‌رانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه داناوه و گوتی: "پێشبینی ده‌كه‌ین ژماره‌یه‌ك زۆری خۆپیشانده‌ر به‌شداری له خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مڕۆدا بكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌یش ھێزه ئه‌منییه‌كان رێوشوێنی باشیان بۆ پاراستنی خۆپیشانده‌ران گرتووه‌ته‌به‌ر".
لیوا خالید مه‌حننا گوتیشی: "ھه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، ھێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستیان به جێبه‌جێكردنی ئه‌و پلانه كردووه كه بۆ پاراستنی گیانی خۆپیشانده‌رانی ئه‌مڕۆ داندراوه".
له سێی كانوونی دووه‌می ساڵی رابردوو له ئاكامی ھێرشێكی ئاسمانی ئه‌مریكا، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌بو مه‌ھدی موھه‌ندیس و فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ربه سوپای پاسدارانی ئێران، قاسم سوله‌یمانی له به‌غدا كوژران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.