Erbil 15°C شەممە 11 ئایار 12:00

له‌باسکه‌ی ئه‌مه‌ریکا تیپی مێمفیس گریزلیس سه‌رکه‌وتنی بەسەر شارلۆت هۆرنێتس تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


له‌ خولی باسكه‌ی پیشه‌گه‌رانی ئه‌مه‌ریكا، تیپی مێمفیس گریزلیس سه‌ركه‌وتنی له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ده‌ستهێناو به‌ سه‌دوهه‌شت خاڵ به‌رامبه‌ر به‌ نه‌وه‌دوسێ خاڵ له‌ تیپی شارلۆت هۆرنێتسی میوانداری برده‌وه.
 له‌م یاریه‌ش یاریزانانی مێمفیس به‌ ته‌واوی كۆنتڕۆڵی هه‌ر چوار ماوه‌ی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌‌كه‌یان كردو دووه‌م سه‌ركه‌وتنیان بۆ تیپه‌كه‌یان مسۆگه‌ركرد، شارلۆت هۆرنێتسیش دوای دوو بردنه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌ك دووچاری دۆڕان هات، یاریزان دیلۆن برۆكس ڕۆڵێكی دیاری له‌م بردنه‌وه‌ی مێمفیس بینی و بیستویه‌ك خاڵی له‌ یاریه‌كه‌ تۆماركرد، كایل ئه‌نده‌رسۆنی هاوكاره‌كه‌شی هه‌ژده‌ خاڵی دیكه‌ی بۆ تیپی براوه‌ به‌ده‌ستهێنا .

كوردستان TV

باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.