Erbil 15°C یەکشەممە 28 نیسان 14:59

له‌باسکه‌ی ئه‌مریکا تیپی پۆرتلاند ترایل بلێزه‌رز سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر گۆڵدن سته‌یت واریۆرز تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


له‌ خولی باسكه‌ی تیپه‌ پیشه‌گه‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكای ناسراو به‌ ئێن بی ئه‌ی، تیپی پۆرتلاند ترایل بلێزه‌رز به‌ سه‌دوبیستوسێ خاڵ به‌رامبه‌ر به‌ نه‌وه‌دوهه‌شت خاڵ له‌ تیپی گۆڵدن سته‌یت واریۆرزی میوانداری برده‌وه.
 یاریزانانی پۆرتلاند ئاستێكی به‌رزیان له‌ هه‌ر چوار ماوه‌ی یاریه‌كه‌ پێشكه‌شكردو به‌ جیاوازی بیستوپێنج خاڵ سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا كه‌ ئه‌مه‌ش سێیه‌م بردنه‌وه‌ی تیپه‌كه‌ بوو له‌م وه‌رزه‌ی ئێن بی ئه‌ی، دامیان لیلارد ئه‌ستێره‌ی پۆرتلاند ئاستێكی به‌رزی له‌ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌ پێشكه‌شكردو سیی و چوار خاڵی بۆ تیپه‌كه‌ی تۆماركرد .

zagros العربیه‌

باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.