Erbil 30°C دووشەممە 23 ئەیلوول 10:32

له‌ئێران به‌ندکراوێکی کورد لە پەتی سێدارە ڕزگاری بوو

کوردستان TV
100%

 بەندکراوێکی خەڵکی کرماشان کە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست سزای سێدارەی بە سەردا سەپابوو و بڕیار بوو حوکمەکەی جێبەجێ بکرێت، دوای لێخۆشبوونی بنەماڵەی کوژراوەکە لە پەتی سێدارە ڕزگاری بوو.
 ڕێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌ ، كه‌به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 3 ى 1 ى 2021 ،  سەعید محەمەدی فەرد تەمەن 35 ساڵ و خەڵکی کرماشان کە پێنج شەممەی پیشوو بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای سێدارە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی بەندیخانەی ناوەندیی سنە کرابوو، دوای لێخۆشبوونی بنەماڵەی کوژروەکە حوکمەکەی ڕاگیرا و لە پەتی سێدارە ڕزگاری بوو.
هه‌نگاو ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، سەعید محەمەدی فەرد لەدایکبووی  ساڵی 1984 ى شاری کرماشانە و خێزاندارە و باوکی دوومنداڵی تەمەن 6 و 11 ساڵانە. 

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، كه‌ناوبراو 6 ساڵ پیش لە شاری سنە بە تۆمەتی کوشتنی کەسێکی خەڵکی خوڕەم ئاباد دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دادگای تاوانەکانی سنە حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپا.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.