بڕیارە ئەمساڵ لەگەڵ پەسەندكردنی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق، گۆڕانكاری لە فۆڕمی خۆراكیشدا بكرێت، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیش ڕایدهگهێنێت، پێشنیاز كراوە ماددەكانی نێو فۆڕمی خۆراك لە چوار ماددەوە بۆ ھەشت ماددە زیاد بكرێن.
نەوزاد كامل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی ههرێمی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاندووه ، بە ھۆی نەبوونی یاسای بودجەوە، ساڵی رابردوو كەمتر خۆراكی مانگانە بەسەر ھاووڵاتیاندا دابەش كراوە، چونكە كە بودجە نەبوو، تەنیا یەك لەسەر سێی بودجە خەرج دەكرێت، ئەوەش كاریگەری كردە سەر كەمكردنەوەی ماددەكانی خۆراكی مانگانە.
دهشڵێت ،ئەمساڵ پێشنیاز كراوە ماددەكانی خۆراك لە چوار ماددەوە بۆ ھەشت ماددە زیاد بكرێن و مانگانەش دابەش بكرێت، بەڵام ھێشتا پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق پەسەند نەكراوە بۆ ئەوەی جێگیر بكرێت.
نەوزاد كامل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی ههرێمی كوردستان ئاماژه بۆ ئهوهش دهكات، كهپارەیەكی زۆر لەنێو پڕۆژەیاسای بودجەدا بۆ كڕینی بەشەخۆراكی مانگانەی ھاووڵاتیان دیاری كراوە و ئەگەر ئەوە پەسەند بكرێت، ئەوا بۆ ئەمساڵ دەتوانین خۆراكی زیاتر دابەش بكەین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.