له‌ئاكامی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بچووك له‌سه‌ر یه‌كێك له ماڵه‌كانی شاری لیۆن له ویلایه‌تی میشیگان-ی ئه‌مریكا ، سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان له‌رووداوه‌كه‌دا فڕۆكه‌وانه‌كه‌و دوو سه‌رنشینی نێو فڕۆكه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه .
هه‌روه‌ها ئه‌و خانووه‌شی كه فڕۆكه‌كه‌ی لێ كه‌وتۆته‌وه خواره‌وه، كه‌سی تێدا نه‌بووه،به‌ڵام زیانی ماددی به‌ر خانووه‌كه كه‌وتووه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.