رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در رایده‌گه‌ێنێ، ده‌بێ چه‌ك له‌ده‌ستی ده‌وڵه‌ت بێت و نابێ نێرده دیبلوماتییه‌كان بكرێنه ئامانج.
موقته‌دا سه‌در، ریبَه‌ری ره‌وتی سه‌در له هه‌ژماری فه‌رمی خۆیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی : به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه چه‌ك له‌ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌ت به‌كاربهێندرێت و نێرده دیبلوماتییه‌كان هه‌ركه‌سێك بن، بكرێنه ئامانج.
هه‌روه‌ها موقته‌دا سه‌در ده‌ڵێت: هه‌ركه‌سێك ئه‌مه بكات،ئه‌وا پێشێلی فه‌رمان و بڕیاره‌كانی ئێمه‌ی كردووه و زیانی به ئاسایشی عێراق و گه‌له‌كه‌ی گه‌یاندووه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.