ئه‌رشه‌د ساڵحی، سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی عێراقی، رایگه‌یاند، په‌كه‌كه مادده‌ی ھۆشبه‌ری خستووه‌ته ناو شاری كه‌ركووك و ده‌ستی به ژهھراویكردنی گه‌نجان كردووه.
ئه‌رشه‌د ساڵحی له ھه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیوویه‌تی: "ساڵانێكه (په‌كه‌كه) كاری كوشتنی ئه‌ندامانی به‌ره‌ی توركمانی عێراقی ئه‌نجام ده‌دات و ئه‌مجاره‌ش ده‌ستی به بازرگانیكردن به مادده‌ی ھۆشبه‌ر له كه‌ركووك كردووه".
ساڵحی راشیگه‌یاند كه "پێویسته پرسه‌كه به جددی وه‌ربگیرێت و په‌كه‌كه له ناوچه‌كه‌دا ده‌ربكرێت".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.