ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی ھاوپەیمانی فەتح، فازڵ فەتلاوی رایگەیاند: ئەگەر ئەو چەکدارانەی حەشدی شەعبی کە لە خزمەتەکانیان دەرکراون و نەگەڕێندرێنەوە سەر ئەرکەکانیان و مووچەیان بۆ دابین نەکرێت، ئەوا دەنگ به پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی دوو ههزارو بیست و یهك نادەن.
فازڵ فەتلاوی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە کە ژمارەیەک چەکداری حەشد لە ڕووی داراییەوە گرێبەستەکانیان ھەڵوەشێندراوەتەوە و لە ئەرکەکانیان دەرکراون، گوتیشی: لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆدهنگی لە نێو فراکسیۆنە شیعەکاندا ھەیە لەوەی دەبێت ئەو چەکدارانە بگەڕێندرێنەوە سەر ئەرکەکانیان و مووچەیان لەلایەن حکوومەتی فیدراڵییەوە بۆ دابین بکرێت.
دووپاتی كردهوه، ئەگەر ئەو چەکدارانەی حەشدی شەعبی کە لە رووی داراییەوە، گرێبەستەکانیان ھەڵوەشێندراوەتەوە ، نەگەڕێندرێنەوە سەر ئەرکەکانیان، ئەوا لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دەنگ لەسەر پڕۆژەیای بوودجەی گشتیی دوو ههزار و بیست و یهك نادەین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.