Erbil 34°C دووشەممە 23 ئەیلوول 12:16

تره‌مپ داوا له‌ لایه‌نگرانی ده‌کات گردبوونه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ رێکبخه‌ن

کوردستان TV
100%

تره‌مپ داوا له‌ لایه‌نگرانی ده‌كات، گردبوونه‌وه‌یه‌كی  گه‌وره‌ی ناڕه‌زایه‌تی دژی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ واشنتۆن ساز بكه‌ن.

دۆنالد تره‌مپ له‌ تویتێكدا داوا له‌ لایه‌نگرانی ده‌كات، گردبوونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ناڕه‌زایه‌تی دژی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ واشنتۆن ساز بكه‌ن، خۆپیشاندانه‌كه‌ هاوكات ده‌بێت له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا كه‌ تیایدا سه‌ركه‌وتنی جۆ بایدن به‌ ده‌نگی كۆنگرێسمانه‌كان په‌سه‌ند ده‌كرێت.

تره‌مپ له‌ تویتێكدا ده‌ڵێت، خۆپیشاندانێكی گه‌وره‌ی ناڕه‌زایی له‌ واشنتۆن به‌ڕێوه‌ده‌چیت  و ورده‌كاری و شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی به‌م زووانه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نرێت، تویتی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به نووسنی "دزینی ده‌نگه‌كان" كۆتایی پێهاتووه‌.

له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا جۆ بایدن سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراو به‌ سێسه‌د و شه‌ش ده‌نگی ئه‌لیكترال كالێج به‌رامبه‌ر به‌ دووسه‌د و سی و دوو ده‌نگ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا و بڕیاریشه‌ ڕۆژی بیستی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ جۆ بایدن وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌ كۆشكی سپی ده‌ست به‌كار بێت.

كوردستان TV

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.