عـەلی حسـێن بەرپرسی پەیوەندیی کـورستانی و عـێراقی پ.د.ک له میانه‌ی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان، سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا و چۆنیه‌تی په‌ره‌پێدان و ئاسته‌نگه‌كانی دێنه پێش رایگه‌یاند:
پارتی دیموكراتی كوردستان خاوه‌ن مێژوویه‌كی پرشنگدار و خاوه‌ن سه‌ركرده‌یه‌ك و كاریزمایه‌كی وه‌كو بارزانی نه‌مره و ئیستاش كاك مه‌سعود بارزانی درێژه پێده‌ری ئه‌و سهركردایهتییهیه و ئه‌و رێبازه‌یه.
هه‌روه‌ها پارتی زه‌روره‌تی مێژوو دروستی كردووه و كوردستان له سه‌رده‌مانێك پێویستی به‌حزبێك هه‌بووه كه خۆی بگونجێنێت له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌رده‌مه.
حوكمرانی شێخ مه‌حمود كۆتایی پێهات، كۆماری كوردستان كۆتایی پێهێندرا و نه‌ما، پارتی دیموكراتی كوردستان له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئومێدێكی نوێی بۆ كورد تازه كرده‌وه.
پارتی دیموكراتی كوردستان بنه‌ماكانی په‌یوه‌ندی كردن له‌گه‌ڵ ته‌واوی لایه‌نه سیاسییه‌كان ستراتیژییه له سه‌ر ئاستی كوردستان له سه‌ر بنه‌مای نیشتیمانییه، په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ حزبه عێراقییه‌كان له سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شه.
عه‌لی حوسێن بەرپرسی پەیوەندیی کـورستانی و عـێراقی پ.د.ک راشیگه‌یاند كه خاڵی هاوبه‌شی ئێمه ئه‌وه‌یه كه پارتی له پێناوی دامه‌زراوه، ئه‌وه‌ی حوكمرانیش ده‌كات ئه‌كید دووچاری ره‌خنه ده‌بێته‌وه به‌وه‌ی به‌رپرسیاریه‌تی گه‌وره‌ی له سه‌ر شانه.
روونیشیكرده‌وه كه ئێمه بڕوامان به تێڕوانینی جیاواز هه‌یه و هه‌وڵیش بۆ خاڵی هاوبه‌ش و پته‌وكردنی ئه‌و خاڵانه ده‌ده‌ین.
عه‌لی حوسێن روونیكرده‌وه حزبی به‌رپرس و راستگۆ و سه‌ركرده‌ی كاریزما ئه‌وه‌یه كه میلله‌ت ئاراسته بكات
هه‌روه‌ها سه‌ركرده‌ی راستگۆ نابێت بكه‌وێته ژێركاریگه‌ری سۆشیال میدیا.
سه‌باره‌ت به ئاسته‌نگه‌كان رایگه‌یاند كه له هه‌رێمی كوردستان كۆمه‌ڵێك گرفتمان هاتۆته پێش، له رووی چه‌سپاندنی مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان به‌ڵام هه‌میشه پارتی وه‌ك لایه‌نێكی سه‌ره‌كی هه‌وڵی چه‌سپاندنی ئه‌و مافانه‌ی داوه.
له چوارچێوه‌ی عێراق له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه كوردستانیه‌كان له هه‌ندێك قۆناغ باش بووینه، به‌ڵام هه‌ندێ جار كێشه‌و گرفتمان له‌گه‌ڵیان هه‌یه كه ره‌نگیان داوه‌ته‌وه له به‌غدا كه ئه‌مه كارێكی باش نیه.
له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌ندێ لایه‌ن گرفت بۆ هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌كه‌ن، ئه‌وه كیشه‌ی پارتی نیه به‌ڵام پارتی شانی داوه‌ته به‌ر و له به‌رپرسیاریه‌تی لانادات.
هه‌روه‌ها به‌رپرسیاریه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمیش له سه‌ر شانی پارتی بووه، بۆیه قه‌د له‌و به‌رپرسیاریه‌تییه لامان نه‌داوه.
به‌رده‌وامیش ده‌بین له تێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ گشت لایه‌ن و حزبه سیاسییه‌كان.
هه‌ر سه‌باره‌ت به ئاسته‌نگه‌كان عه‌لی حوسێن رایگه‌یاند كه عێراق وڵاتێكی نوێیه وه‌كو ده‌وڵه‌ت، حكومه‌ته‌كان یه‌ك به دوای یه‌ك هه‌وڵیان داوه كێشه‌كه بكه‌نه ملمڵانێی نێوان دوو نه‌ته‌وه‌ی كورد و عه‌ره‌ب، به‌ڵام به‌رده‌وام سه‌ركردایه‌تی كورد هه‌وڵی پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی داوه، چونكه كێشه‌ی كورد له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب نیه به‌ڵكو له‌گه‌ڵ سیسته‌مه‌كانی حوكمرانی عێراقه.
ئێستا هه‌وڵ له ئارادایه دژایه‌تییه‌ك دروست بكه‌ن له نێوان كورد و عه‌ره‌ب، به‌ڵام پێویسته ئێمه په‌یامه‌كانمان وه‌كو خۆی ته‌رجه‌مه بكرێت كه ئێمه دژایه‌تی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب ناكه‌ین.
هه‌میشه كوردستان باوه‌شی بۆ سه‌ركرده‌كانی شیعه و سوننه‌و خانه‌واده‌كانیان كرده‌وه له سه‌رده‌می شۆڕش و قۆناغی ئۆپۆزسیۆن.
هه‌روه‌ها پێویسته ئه‌وه له بیرنه‌كه‌ین كه كوردستان شوێنی ئاشته‌وایی و پێكه‌وه ژیان بووه به كورد و عه‌ره‌ب و توركمان و ته‌واوی پێكهاته ئاینییه‌كان.
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی پارت و لایه‌نه سیاسییه كوردستانییه‌كان له پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان، عه‌لی حوسێن بەرپرسی پەیوەندیی کـورستانی و عـێراقی پ.د.ک رایگه‌یاند وه‌ك پارتی په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ پارته سیاسییه‌كانی به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان هه‌یه، به روئیای نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش مامه‌ڵه ده‌كه‌ین و پشتیوانی ئه‌و پهیوهندیانهین.
دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.