ژماره‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی نه‌وه‌ی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنایان لێ تۆماركراوه گه‌یشته سیی و چوار وڵات.
ڤایرۆسه‌كه له شازده وڵاتی ئه‌ورووپا و یازده وڵاتی كیشوه‌ری ئاسیا و ئه‌مه‌ریكا و كه‌نه‌دا و به‌ڕازیل و شیلی و ئوستڕاڵیا تۆماركراوه و پێشبینی ده‌كرێت به خێرایی بڵاوببێته‌وه و مه‌ترسییه‌كی نوێی ته‌ندروستی له جیهان دروست بكات.
له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ش ژماره‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه گه‌شته‌كانیان بۆ بریتانیا و به پێچه‌وانه‌شه‌وه راگرتووه گه‌یشته چل وڵات.
به پێی توێژینه‌وه‌كان ڤایرۆسه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی خێراتر بڵاوده‌بێته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی زیارت مه‌ترسیداربوونی له كۆڤید نۆزده له‌به‌ر ده‌ست نییه.
هه‌روه‌ها به‌رپرسانی بریتانیا ده‌ڵێن، له ئه‌فریقای باشوور نه‌وه‌ی نوێ كۆرۆنا تۆمار كراوه و به پێی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانایانی بریتانیا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ده‌ستپێكدا تووشی نه‌وه‌ی نوێی كۆرۆنا بوونه له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌خۆشانه ئه‌فریقا به‌ركه‌وته‌یان هه‌بووه و گومان ده‌خه‌نه سه‌ر ئه‌وه‌ی بۆ یه‌كه‌م جار ڤایرۆسه‌كه له ئه‌فریقا خۆی گۆڕی بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.