ناوەندی هاوبەشی هاوئاهەنگی قەیرانەكان رایگه‌یاند: نزیكەی یەك ملیۆن ئاوارە لە هەرێمی كوردستان دەژین و لەو ژمارەیەش زۆرینەیان ئاوارەی عێراقین.
ئەمڕۆ، ناوەندی هاوبەشی هاوئاهەنگی قەیرانەكانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ بڵاوی كردووەتەوە، هەرێمی كوردستان نۆسه‌دوو په‌نجا و شه‌ش هەزار و حهفتسهدوو په‌نجاو شه‌ش ئاوارەو پەنابەری لەخۆ گرتووە.
ئەو ژمارەیەش پێكهاتووە لە شه‌سه‌دوو نۆههدوو هه‌شت هەزار و نۆسه‌دوو دوو ئاوارەی ناوخۆی عێراقی، دووسه‌دوو سی‌و هه‌شت هەزار و سه‌دوو حه‌فتا پەنابەری سووری، هەشت هەزار و چوار سه‌دوو په‌نجاو دوو پەنابەری توركی، ده هەزار و پێنسهدوو سی و پێنج پەنابەری ئێرانی و حه‌فتسه‌د پەنابەری فەلەستینی لەخۆ دەگرێت.
باس لەوەش كراوە، زۆربەی ئاوارە و پەنابەرەكان لە هەرێم لەگەڵ كۆمەڵگەی خانەخوێ دەژین، لە كاتێكدا تەنیا له‌سه‌دا سی و نۆ لەوانە لە ناو كەمپەكان دەژین كە ژمارەیان سی و پێنج كەمپە.
لەبارەی جیۆگرافیای دابەشبوونی ئاوارەكان ڕوون كراوەتەوە، له سه‌دا سی‌و نۆ ئاوارە و پەنابەران لە پارێزگای هەولێر دەژین، له سه‌دا چل و یه‌كی لە پارێزگای دهۆك، له سه‌دا بیستی لە پارێزگای سلێمانی دەژین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.