رۆژنامه‌نووس شێركۆ حه‌بیب سه‌باره‌ت به بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ندێك به‌ڵگه‌نامه‌ی بریتانیا له‌لایه‌ن چه‌ند ماڵپه‌ڕێك، روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه ده‌ڵێت: ئه‌و دوو ماڵپه‌ڕه ئاماژه‌یان به ژماره و مێژووی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه نه‌داوه ،ئه‌مه‌ش راستی ئه‌و به‌ڵگه نامه ده‌خاته گومانه‌وه، ئه‌گه‌ر وایه با ئه‌و دوو ماڵپه‌ڕه ژماره و مێژووی ئه‌و دۆكیمنته بخه‌نه روو.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌ی شێركۆ حه‌بیب ..
ماڵپه‌ڕی عه‌ره‌ب پرێس هه‌ندێ به‌ڵگه نامه‌ی بڵاو كردۆته‌وه كه‌گوایه له ساڵانی ٩٦ و ٩٧ وڵاتی بریتانیا پشتی له كورد كردووه، له هه‌مان كاتدا ماڵپه‌ڕێكی كوردی، هه‌مان به‌ڵگه نامه‌ی بڵاوكردۆته‌وه.
من ماویه‌كی زۆره سه‌ردانی ئه‌رشیفی نیشتمانی بریتانی له شاری له‌نده‌ن ده‌كه‌م و سه‌دان به‌ڵگه‌نامه‌م كۆكردۆته‌وه ته‌نانت ده‌یان له‌و به‌ڵگه‌نامانه‌م وه‌رگێڕاوه‌ته‌وه سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی و دوو په‌رتووكم به چاپ گه‌یاندووه‌و ئیَستا خه‌ریكی وه‌رگێرانی به‌رگی سێیه‌مم، سه‌رجه‌م به‌ڵگه نامه‌كانیش ژماره و مێژووی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه، هه‌روه‌ها زۆربه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كان دوای سی ساڵ ئازاد ده‌كرێن ،یا كاتێك ده‌سه‌ڵاتی بریتانیا بڕیار بدات ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه ئازاد بكرێن، به‌ڵام ده‌بێ ماوه‌ی بیست ساڵ كه‌متر نه‌بێت.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسووڕمانه ئه‌و به‌ڵگه‌نامه له ناو ئه‌و به‌ڵگه نامانه‌دا نین كه رۆژی ٣٠ كانوونی یه‌كه‌م بڵاوكراونه‌ته‌وه، به‌گوێره‌ی ئه‌و ئیمێله‌ی پێم گه‌یشتووه له ئه‌رشیفی به‌ڵگه‌نامه‌كانی بریتانیا ، له لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌و دوو ماڵپه‌ڕه ئاماژه‌یان به ژماره و مێژووی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه نه‌داوه ئه‌مه‌ش راستی ئه‌و به‌ڵگه نامه ده‌خاته گومانه‌وه، ئه‌گه‌ر وایه با ئه‌و دوو ماڵپه‌ڕه ژماره و مێژووی ئه‌و دۆكیمنته بخه‌نه روو.
بۆ نموونه: به‌م شێوه هه‌ر دۆكمینتهك ژماره و شوێنی ده‌رچوونی هه‌یه ...
Reference: PREM 19/6040
Description: HISTORIES. Policy on commemorations of World War One and Two: part 9
Date: 1996 Feb 20 - 1996 Nov 8
Held by: The National Archives, Kew
Legal status: Public Record(s)
Closure status: Open Document, Open Description
Access conditions: Open on Transfer
Record opening date: 30 December 202
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.