Erbil 34°C دووشەممە 23 ئەیلوول 14:16

زیاتر لە 22 هەزار تووشبووی کۆڕۆنا لە دهۆک چاکبوونەوە

کوردستان TV
100%


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تەندروستی دهۆک چاکبوونەوەی 141 تووشبووی دیكه‌ی کۆرۆنای راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاوی كرده‌وه‌،  ئەمڕۆ شه‌ممه‌ 2 ى 1 ى 2021 ،  دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست و ماونەوەیان بۆ ماوەیەك لە نەخۆشخانە 141 توشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەوە و ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌وه‌ كران.

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن ، كه‌ كۆی گشتی چاكبووان لە پارێزگای دهۆك گەیشتە 22 هەزارو 154.

ڕاشیده‌گه‌یه‌نن ، له‌ئێستادا 11 هه‌زار و 130 تووشبووی دیكه‌ی كۆڕۆنا له‌پارێزگاكه‌دا ماون.

له‌كۆتاییدا، تەندروستی دهۆك داواش لە هاووڵاتیان دەكات کە، پابەندی ڕێكارە خۆپارێزییەكان بن تاكو خۆیان و كەسوكاریان پارێزراوبن. 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.