Erbil 34°C دووشەممە 23 ئەیلوول 14:24

پشووه‌که‌ى عێراق هه‌رێمی کوردستان ناگرێته‌وه‌

کوردستان TV
100%


  به‌بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ 3 ى 1 ى 2021 ، پشووی فه‌رمی ده‌بێت له‌دام و ده‌زگاكانی عێراقدا .

ئه‌م پشووه‌ى حكومه‌تى عێراق ، هه‌رێمی كوردستان ناگرێته‌وه‌ ، به‌پێی ڕاگه‌یاندراوی حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان سبه‌ی ده‌وام له‌دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.

پشووه‌كه‌ی حکوومەتی عێراق  بۆ سبەی یەكشەممە  وەك درێژكراوەی پشووی سەری ساڵ  بڕیاری له‌سه‌ر دراوه‌.

له‌هه‌رێمی كوردستان، پێشتر حكومه‌ت بڕیاری دابوو به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی تازه‌وه‌ ڕۆژی 27 ى 12 ى 2020 تاوه‌كو 3 ى 1 ى 2021 پشووی فه‌رمی بێت له‌ته‌واوی دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.