Erbil 34°C دووشەممە 23 ئەیلوول 14:24

لە سەیدسادق تەقینەوەیەک ڕوویدا

کوردستان TV
100%


پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2 ى 1 ى 2021 ،  ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌سنوری قه‌زای سه‌ید سادق ڕوویدا و برینداربوونی لێكه‌وتووه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان كه‌ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌، ئاڵایه‌كی داعش له‌سنوری گوندی به‌رده‌ڕه‌شی سه‌ر به‌قه‌زای سه‌ید سادق دانراوه‌ته‌وه‌ ، له‌كاتی چوونی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش بۆ ناوچه‌كه‌ و له‌كاتی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ى ئاڵاكه‌ بۆمبێك پێیاندا ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و  دوو كارمه‌ندی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌هۆیه‌وه‌ بریندار بوون .

له‌ئێستاشدا،هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه‌ ، خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌دواداچوونن له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.