ریاز مه‌سعوودی، ئه‌ندامێكی هاوپه‌یمانی سائیرون له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ، ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئاشكرایكردووه كه به‌دوور نازاندرێت بوددجه‌ی ساڵی 2021 بگه‌ڕێندرێته‌وه بۆ حكومه‌تی عێراق.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی هاوپه‌یمانی سائیرون به شه‌فه‌ق نیوز-ی راگه‌یاندووه: له‌وانه‌یه لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دوای چاوخشاندنه‌وه به پڕۆژه‌ی یاسای بوددجه‌ی ساڵی 2021 ، پڕۆژه‌كه ره‌وانه‌ی حكومه‌تی عێراق بكاته‌وه، ئه‌مه‌ش كارێكی زۆر ئاساییه.
هه‌روه‌ها ریاز مه‌سعودی گوتی: ئه‌گه‌ر لیژنه‌ی دارایی پڕۆژه‌كه‌ی وه‌ك شتێكی سه‌ره‌تایی قبووڵكرد، ئه‌وا ده‌ست ده‌كات به‌هه‌مواركردنه‌وه‌ی،چونكه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان كراوه.
هه‌روه‌ها گوتیشی: ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانی عێراق پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2021 ره‌ت نه‌كرده‌وه، ئه‌وا له‌ماوه‌ی 30 تا 45 رۆژ په‌سند ده‌كرێت.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.