عه‌مر مووسا، سكرتێری گشتی پێشووی كۆمكاری عه‌ره‌بی، تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی "ئه‌هرام"، مووسا دوای ده‌رچوونی پشكنینه‌كه‌ی له ماڵه‌وه خۆی كه‌ره‌نتین كردووه.
له هه‌واڵه‌كه‌دا باس له‌وه‌ش كراوه كه عه‌مر مووسا له ئێستادا باری ته‌ندروستی جێگیره و به‌و هۆیه‌وه نه‌براوه‌ته نه‌خۆشخانه.
جێی ئاماژه‌یه حكومه‌تی میسر به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی شه‌پۆلی دووه‌می ڤایرۆسی كۆرۆنا و بۆ رێگری كردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری ڤایرۆسه‌كه هه‌موو كۆبوونه‌وه و رێوڕه‌سمێكی قه‌ده‌غه كردووه.
به‌گوێره‌ی كۆتا ئامار تا ئێستا ١٣٨ هه‌زار و ٦٢ حاڵه‌تی توشبوون به كۆرۆنا له میسر تۆمار كراوه و ٦٣١ تووشبووی ڤیرۆسهكهش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.