Erbil 34°C دووشەممە 23 ئەیلوول 16:19

بەڕێوەبەرى ئۆفیسی هەولێری کۆمیسیۆن: 53 بنکەى تازەکردنەوە و تۆمارى دەنگدەران لە سنوورى پارێزگاى هەولێر کرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

 عەبدولڕەزاق موشیر بەڕێوەبەرى ئوفیسی هەولێری کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانى عیراق لەكۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕاگه‌یاند ، لە مڕۆ شەممەوە 53 بنکەى تازەکردنەوە و تۆمارى دەنگدەرانمان لە سنوورى پارێزگاى هەولێر کردووەتەوە و بەپێی کاتى دەوام لە کاتژمێر هەشتی بەیانییەوە تا سێی دوانیوەڕۆ دەوام دەکەن.

ڕاشیگه‌یاند ، كه‌بەمەبەستى هاوکارى لە تۆمار و تازەکردنەوەى دەنگدەران 37 تیمى گەڕۆک  بۆ ئاوارەکان لە کەمپەکان و ناوشارەکان دیاری کراوە و 45 تیمى دیکەش کە ئەوانیش گەڕۆکن بۆ هاووڵاتییانی پارێزگاى هەولێر دیاری کراون.

عەبدولڕەزاق موشیر باسی لەوەش کرد: دەبێ هەموو دەنگدەران کارتی دیاریکردنی تەمەنیان بۆ دەنگدان هەبێت و بەبێ ئەو کارتە دەنگ نادرێت، هەروەها هەر هاووڵاتییەک کە پسوولەى خۆراکى هەولێر بێت و خاوەن ڕەگەزنامەى عێراقى بێت، دەتوانێ لە سنوورى پارێزگاى هەولێر خۆی تۆمار بکات.

لەبارەى کارتەکانیش  ڕایده‌گه‌ێنێت ، لە 2/1/ تا 2/2 تازەکردنەوە و تۆمارى دەنگدەران و تا 5/3ش لیست  کارتەکان ئامادە دەکرێن و دواتریش کارتەکان دروست دەکەین و دواى مانگى ٥ى ئەمساڵ کارتەکان دەدەینەوە بە هاووڵاتییان.

هەر بەپێی بڵاوکراوەى کۆمیسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق بۆ تازەکردنەوەى کارتى دەنگدەران لە پارێزگاى هەولێر 53 بنکەى تۆمار هەیە و 13 بنکەش بۆ ئاوارەکان دیاری کراوە، جگە لە تیمە گەڕۆکەکان، بەو دابەشکارییەش پارێزگاى هەولێر بەسەر چوار بازنەى دەنگدان دابەش کراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.