یانه‌ى شه‌تره‌نجی خانزاد بڵاوی كرده‌وه ، كه‌دوێنێ ئێواره كۆتا به‌پاڵه‌وانێتیه‌ك هات كه 121 یاریزانی كوڕ‌و كچ به‌شداری تێدا كردبوو.
یانه‌ى شه‌تره‌نجی خانزاد ڕایده‌گه‌ێنێت دوای چه‌ند ڕۆژێك له‌به‌ڕێوه‌چوونى پاڵه‌وانێتیه‌كه‌مان كه‌یانه‌كه‌مان بۆ كوڕان و كچانی یاریزانی شه‌تره‌نج كردبوویه‌وه ، ئێواره‌ی دوێنێ هه‌ینی 1 ى 1 ى 2021 كۆتایی به‌پاڵه‌وانێتی 26ڕاپیدی خانزاد کەلە 9ڕاوند و بەسیستمی سویسڕی و کاتی 15min +10sec هات .
ڕاشیده‌گه‌یه‌نن ، كه‌له‌كۆتا ڕۆژی پاله‌وانێتیه‌كه به‌ئاماده‌بوونى دلزار حه‌مه ساڵح سه‌ىرۆكی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد و سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تره‌نجی كوردستان و هه‌ولێر و وه‌رزشوانانی دیكه‌ی ئه‌م یارییه و ناوبژیوانان كۆتایی به‌پاڵه‌وانێتیه‌كه هات .
له‌كۆتاییدا یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد ڕایده‌گه‌ێنێت ، له‌لایه‌ن سه‌رۆكی یانه و سه‌رۆكی یه‌كێتی شه‌تره‌نجی كوردستان و هه‌ولێر و ئاماده‌بوانی دیكه خه‌ڵات به‌سه‌ر پاڵه‌وانانی پاڵه‌وانێتیه‌كه دابه‌شكرا ، كه ئه‌نجامی پاڵه‌وانێتیه‌كه له‌سه‌ر ئاستی كوڕان و كچان به‌م شێوه‌یه‌بوو:
له‌سه‌ر ئاستی کوڕان - پێشکەوتووان
1-نۆژەند عیسا عالی 8 خاڵ
2-بێستوون عه‌بدولخالق عه‌ساف 8خاڵ
3- نزار جه‌میل خالید 7.5 خاڵ
4- حوسێن عولی حوسێن 7خاڵ
5- فه‌خره‌دین محه‌مه‌د خدر 7خاڵ
6-خالد حه‌سه‌ن مستەفا 7 خاڵ
له‌سه‌ر ئاستی کچان - پێشكه‌وتوان
1-پەروا پشتیوان ئه‌حمه‌د
2-سارا مه‌سعود عه‌بدوڵڵا
3-ڕۆز سه‌میر ئه‌نوه‌ر
له‌سه‌ر ئاستی لاوان - كوڕان
1-لاوین محه‌مه‌د
2-پەیوەند مه‌حمود
3-یه‌حیا دڵشاد
له‌سه‌ر ئاستی لاوان - كچان
1-پەری پشتیوان ئه‌حمد
2-به‌هرە سه‌میر ئه‌نوه‌ر
3-لارا سه‌میر ئه‌نوه‌ر
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.