دوێنێ له تاران پایته‌ختی ئێران، رێوڕه‌سمی یه‌كه‌مین ساڵیادی كوژرانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس سه‌ربه سوپای پاسدارانی ئێران، قاسم سوله‌یمانی ده‌ستی پێكرد.
بڕیاره چالاكییه‌كانی یادكردنه‌وه‌ی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی كه رۆژی سێی كانوونی دووه‌می ٢٠٢٠دا له بوردومانێكی ئاسمانیی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئه‌مریكادا له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا كوژرا، هه‌فته‌یه‌ك به‌رده‌وام بێت.
له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا كه له زانكۆی تاران به‌ڕێوه‌چوو، ژماره‌یه‌ك زۆر له به‌رپرسانی سیاسیی و سه‌ربازیی ئێران و نوێنه‌رانی هاوپه‌یمانه‌كانی ئێران له ناوچه‌كه‌دا ئاماده‌ی بوون.
هه‌ر له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا نوێنه‌رانی حزبوڵڵا لوبنان و حه‌شدی شه‌عبی و رژێمی سووریا گوتاریان پێشكه‌ش كرد.
له گوته‌یه‌كدا، ئیبراهیم ره‌ئیسی ، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی دادوه‌ری له ئێران و كاندیدی پێشووی سه‌رۆكایه‌تی، داوای تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی كرد و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه‌كی توند چاوه‌ڕێی ئه‌نجامده‌رانی كوشتنی سوله‌یمانی ده‌كات.
ئیبراهیم ره‌ئیسی راشیگه‌یاند، پێویسته سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ خۆی وا دانه‌نێت كه له سزادان پارێزراوه.
له‌لای خۆیه‌وه، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس سه‌ربه سوپای پاسدارانی ئێران، ئیسماعیل قائانی هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی له ئه‌مریكا كرد.
هاوكات فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران، حوسێن سه‌لامی رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك ئاماده‌یه.
رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو، فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ناردنی دوو فڕۆكه‌ی دیكه‌ی جۆی "B-52"ی بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست راگه‌یاند، ئه‌مه‌ش وه‌ك رێگه‌گرتن له ئه‌گه‌ری هه‌ر هێرشێكی ئێران بۆسه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه‌دا.
هه‌روه‌ها حكوومه‌تی عێراق رێككاری پێویستی بۆ رێگه‌گرتن له هه‌ر هێرشێكی چاوه‌ڕوانكراوی گرووپه چه‌كدارییه‌كانی نزیك له ئێران به كردنه ئامانجی بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق گرتووه‌ته‌به‌ر.
ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی حكوومه‌تی عێراق هاوكاته له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه له یه‌كه‌مین ساڵیادی كوشتنی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس سه‌ربه سوپای پاسدارانی ئێران، قاسم سوله‌یمانی و جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس كه رۆژی سێی كانوونی دووه‌می ٢٠٢٠ له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئه‌مریكا كوژران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.