Erbil 28°C دووشەممە 23 ئەیلوول 20:18

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر: شار لە زبڵ و پاشماوەکانى شه‌وی سه‌ری ساڵ پاککرایەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر له‌ په‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ڕایگه‌یاند: بەهۆی جوانی سیما و ژینگەی پاکی شاری هەولێر لە سەرجەم بۆنە تایبەتەکاندا گەشتیارێکی زۆر ڕووی تێدەکەن وێڕای جۆش و خرۆشی دانیشتوانەکەی، هەمیشە تیمەکانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر چالاکانە گرینگیانداوە بە پاکڕاگرتنی ژینگەی شاری هەولێر بەو ئامانجەی بەردەوام هەولێر وەک پاکترین شاری عێراق بمێنێتەوە.

ڕاشیگه‌یاندووه‌:  هەر بۆیە لە کۆتا شەوی ساڵی 2020 پاش سەردانیکردنی گەشتیارێکی زۆر بۆ سەنتەری شاری هەولێر، لە کاتژمێر 12ی شەو تاوەکو بەرەبەیان، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی سەر بە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر،سەرپەرشتی کاری خاوێنکردنەوەی بازاری گشتی و شەقامەکانی دەوری قەڵای هەولێرو شەقامی ئیسکانیان کرد،تا هاوشاریانمان و گەشتیاران، لە ساڵێکی نوێ و ڕۆژێکی نوێ لەژینگەیەکی خاوێن و تەندروستدا سەردانی ئەو شوێنانە بکەن.

ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.