Erbil 29°C دووشەممە 23 ئەیلوول 20:27

پارێزگای هەولێر: 11 کەس دەستگیرکراون کە دوێنێ شەو هێرشیان کردبووە سەر گەشتییاران

کوردستان TV
100%

دوێنێ شەو چەند گەنجێک لە شاری هەولێر هێرشیان کردە سەر چەند ئوتومبێلێکی گەشتییارانی شارەکانی بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق کە بۆ بەسەربردنی پشووی سەری ساڵ هاتبوونە هەولێر و پارێزگای هەولێریش رایدەگەیەنێت: هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش 11 کەسیان لەو هێرشبەرانە دەستگیرکرد و ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.

دەقی راگەیێندراوی پارێزگای هەولێر
 
بە داخەوە دوێنێ شەو چەند گەنجێک دوور لە هەموو دابونەریتێکی میواندۆستانەی کۆمەڵگەی کوردستان،  لە شاری هەولێر هێرشیان کردە سەر چەند ئوتومبێلێکی گەشتییارانی شارەکانی بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق کە بۆ بەسەربردنی پشووی سەری ساڵ هاتبوونە هەولێر . 

هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش، دەمودەست ڕێوشوێنی پێویستیان گرتەبەر و 11 کەسیان لەو هێرشبەرانە دەستگیرکرد کە ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە. 
 
لێرەدا دووپاتی دەکەینەوە کە ڕێگە نادەین، هیچ کەس و لایەنێک، ئاسایش و ئارامیی هەرێمی کوردستان تێک بدات و میواندۆستیی کۆمەڵگەکەمان بشێوێنێ، هەر کەسێک سەرپێچییەکی لەم شێوەیە بکات، لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ دەکرێت. 

 
پارێزگای ھەولێر 
2021/1/1
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.