Erbil 29°C دووشەممە 23 ئەیلوول 20:27

بەریتانیا به‌ فه‌رمی له‌ یه‌کێتی ئه‌وروپا چووه‌ ده‌ره‌وه‌

بەریتانیا
کوردستان TV
100%

بەریتانیا به‌ فه‌رمی له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا چووه‌ ده‌ره‌وه‌ و له‌ كاتژمێر دووی شه‌وی رابردووه‌وه‌ به‌ كاتی هه‌ولێر پرۆسه‌ی په‌یڕه‌وكردنی یاساكانی یه‌كێتی ئه‌وروپای وه‌ستاند. 

بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند: بە چالاکبوونی برێکزت، له‌مه‌وپاش بەریتانیا ئازادییەکانی گرتە دەست خۆی و دەشتوانێت کارەکانی جیاوازتر و باشتر ئەنجامبدات. 

هاوکات لەگەڵ گەشبینییەکانی جۆنسن، ژمارەیەک لە وەزیرەکانی حکومەتی بەریتانیا هۆشدارییان دا لە دروستبوونی ئاڵۆزی لە بواری رێکخستنی هاتووچۆی خەڵک و ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان له‌ نێوان سنووری فه‌ره‌نسا و بەریتانیا، هەروەها جێبەجێکردنی یاساکانی بەریتانیا بەسەر ئەوروپاییەکاندا. 

لە بەرامبەردا، ئیمانوئێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند: وێڕای چوونە دەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتیی ئەوروپا، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەریتانیا و  بەریتانییەکان بە هاوڕێ و هاوپەیمانی فەرەنسا  و یەکێتیی ئەوروپا دەمێننەوە. 

لای خۆیانه‌وه‌ بەرپرسانی رێکخستنی کاروباری ئیداری و کۆنترۆڵکردنی ئاسایشی سنوورەکان رایانگەیاند: هەموو ئامادەکارییەک بۆ رووبەڕووبوونەوەی دەرهاویشتەکانی جێبەجێکردنی برێکزت کراوە. 

لەدوای 50 ساڵ لە پێکەوەبوونی بەریتانیا لەگەڵ یەکێتیی ئەوروپا، لە رۆژە کۆتاییەکانی مانگی رابردوو، لەندەن و برۆکسل رێککەوتنی تایبەت بە رێکخستنی کاروباری بازرگانیی برێکزتیان واژۆکرد و لە دەستپێکی ساڵی 2021 بەریتانیا و وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا وەکو دوو لایەنی بیانی لەگەڵ یه‌كتر مامەڵە دەکەن. 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.