سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به كوردستان تی ڤی راگه‌یاند: له گوندی ئه‌شكه‌وت سه‌قای سه‌ر به ناحیه‌ی دێگه‌ڵه‌ی سنووری پارێزگای هه‌ولێر، له‌سه‌ر كێشه‌ی زه‌وی و زار چوار كه‌س كوژران و چواری دیكه‌ش برینداربوون.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه كه له گوندی ئەشکەوت سه‌قای سەر بە ناحیەی دێگەڵە لەسەر کێشەی زەوی و زار لە نێوان دوو بنەماڵە دەبێتە کێشە بەھۆیەوە چوار کەس کوژران کە دوو کوڕ و باوکێک لە بنەماڵەیەک و لە بنەماڵەکەی دیکەش کەسێک کوژراوە و چواریش بریندارن.
بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆیە، گوتیشی: بریندارەکان و کوژراوەکان گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی ھەولێرو پۆلیسیش دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە بەھۆی ئەوەی رووداوکە تازەیه تا ئێستا کەس دەستگیر نەکراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.