Erbil 26°C دووشەممە 23 ئەیلوول 22:18

پێشبینییەکانى کەشناسى بۆ کەشوهەواى شارەکانى کوردستان

کەشوهەواى شارەکانى کوردستان
کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى لەبارەى کەشوهەواى ئەمڕۆ و سبەینێى شارەکانى هه‌رێمی کوردستان بڵاوکردەوە. 

لە راگەیەندراوەکەى بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان ئاماژە بەوە کراوە کە پێشبینى دەکرێت ئاسمانى ئەمڕۆ و سبەینێى شارەکانى کوردستان ساماڵ بێت و لەهەندێک کات بۆ نیمچە هەور بگۆڕێت و هەروەها نزمترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو لەنێوان پێنج بۆ شه‌ش پلە ببێت. 

هاوكات به‌رزترین پله‌ی گه‌رمیش له‌ نێوان 15 بۆ 20 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت. ب

ه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ دوای دوو رۆژ، هه‌ور ئاسمانی زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌ و ئه‌گه‌ری بارانباریشی ده‌بێت. 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.