لە پارێزگای نەینەوا هێزه ئه‌منیه‌كان توانیویان دوانزه تیرۆریستی سەر بە گروپی چه‌كدارانی داعش دەستگیربكه‌ن.
دەزگای هەواڵگری عیراق رایگەیاند: بە پشت بەستن بەزانیاری هەواڵگری ورد هێزە تایبەتەكان ئۆپراسیۆنێكیان لە پارێزگای نەینەوا ئەنجامداوە و توانیویانە دوانزه تیرۆریست سەر بە گروپی تیرۆریستی داعش دەستگیر بكەن كە سەرجەمیان بە پێی مادەی چواری تیرۆر داواكراوبوون.
ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە، تیرۆریستەكان دەستیان هەبووە لە چەندین كردەوەی تیرۆریستی و كوشتن و رفاندنی هاوڵاتیانی بێ تاوان.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه، ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كان وه‌ك سه‌رباز و توخمێكی پشتیوانی له ژێر ناوی جیاجیادا له دیوان ئه‌لجوند، كه‌مپی گشتی، به‌شی ئهلسیلاوی و یه‌كه‌ی به‌رگری ئاسمانی سه‌ر به رێكخراوی تیرۆرستی داعش كاریان كردووه.
دەزگای هەواڵگری عیراق راشیانگه‌یاندووه، ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كان لە ڕێگەی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانەوە دانیان بە تاوانه‌كانیان ناوه‌و لە ماوەکانی پێش ئۆپەراسیۆنەکانی ڕزگارکردنی پارێزگای نه‌ینه‌وا بەشداری چەندین کردەوەی تیرۆریستیان کردووە لە دژی هێزە ئەمنییەکان و هاوڵاتیان.
ده‌ستگیركراوه‌كان به مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیاندا ڕه‌وانه‌ی لایه‌نی دادوه‌ری كراون بۆ ته‌واوكردنی په‌ڕاوه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ وه‌رگرتنی سزای یاسای.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.