Erbil 23°C سێشەممە 24 ئەیلوول 00:27

رێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی ڤاکسینی فایزەری پەسەندکرد

کوردستان TV
#16
100%

رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی یه‌كه‌م ڤاكسینی كۆرۆنای بۆ به‌كارهێنان په‌سندكرد كه‌ ڤاكسینی كۆمپانیاكانی فایزه‌ر و بایۆنتێكه‌، به‌رگرییه‌كی به‌هێز بۆ له‌شی مرۆڤ دابینده‌كات.

رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی لەراگەیەنراوێکدا رایگەیاند: ڤاکسینی فایزەر لەلایەن رێکخراوەکەیانەوە پەسەندکراوە و لەئێستادا بەشێوەیەکی فەرمی وەک ڤاکسینێکی دژ بەکۆرۆنا مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت.

رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی رێکخراوەکەیان یەکەم ڤاکسینی کۆرۆنای بۆ بەکارهێنان پەسندکردوە کەئەویش ڤاکسینی کۆمپانیاکانی (فایزەر و بایۆنتێکە).

پسپۆڕانی فه‌رمانگه‌ ته‌ندروستییه‌كانی ئه‌مریكا پشتڕاستیانكرده‌وه‌ كه‌ ڤاكسینه‌ هاوبه‌شه‌كه‌ی كۆمپانیای فایزه‌ر و بایۆنتێك به‌رگرییه‌كی به‌هێز بۆ له‌شی مرۆڤ دابینده‌كات، به‌جۆرێك كاریگه‌ری 95%ی هه‌یه‌ و بۆئه‌وه‌ش گڵۆپی سه‌وزیان له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئه‌مریكاوه‌ بۆ هه‌ڵكراوه‌.

كوردستان TV

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.