له شاری ووهان له چین به‌بۆنه‌ی كۆتایی هاتنی ساڵی 2020 و هاتنی ساڵی 2021 له گۆڕه‌پانێكی شاره‌كه خه‌ڵكێكی زۆر گردبووبوونه‌وه‌و ئاهه‌نگیان گێڕا‌و وێنه‌ی یادگارییان گرت.
ووهان یه‌كه‌مین شار بوو له چین و له جیهاندا كه ڤایرۆسی كۆرۆنای تێدا بڵاوبووه‌وه‌و شاره‌كه بۆ ماوه‌ی 78 ڕۆژ كه‌ره‌نتینه كرا‌و له مانگی ئاداردا كه‌ره‌نتینه هه‌ڵگیرا پاش ئه‌وه‌ی هیچ تووشبوویه‌كی نوێی تێدا تۆمار نه‌كرا.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا دێت كه له چین حاڵه‌تێكی تووشبوون به ڤایرۆسی گۆڕاوی كۆرۆنا تۆماركرا.
له‌و باره‌وه بنكه‌ی چینی بۆ كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كان ڕایگه‌یاند كه یه‌كه‌مین كه‌س له چین تووشی ڤایرۆسه گۆڕاوه‌كه بووه ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 23 ساڵانه‌و له 14ی كانوونی یه‌كه‌م له بریتانیاوه گه‌یشتووه‌ته شاری شانگهای.
به‌و بۆنه‌یەشه‌وه چین له 24ی كانوونی دووه‌مه‌وه تا كاتێكی نادیار گه‌شتی ڕاسته‌وخۆی ئاسمانیی بۆ بەریتانیا و له بەریتانیاوه بۆ چین به‌هۆی ئه‌و جۆره نوێیه‌ی كۆرۆناوه قه‌ده‌غه‌كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.