د. جوتیار عادل گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، له پهیامێكدا ڕایگهیاند: بۆنەی هاتنی ساڵی نوێی 2021، پیرۆزبایی لە سەرجەم هاووڵاتیان و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان دەکەین. هیوادارین لە ساڵی نوێدا، ئاشتی و ئارامییەکی زیاتر بۆ وڵاتەکەمان بەدی بێت و کۆتایی بە قەیرانەکان بێت.
حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو تواناییەکانی خۆی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان و پێشخستنی پرۆسەی چاکسازی و خزمەتکردنی هاووڵاتیان لە هەموو بوارێکی ژیان خستووەتە گەڕ و، هیچ بیانوویەکیش بۆ نەناردنی بەشە بودجەی هەرێم و جێگیرکردنی لە یاسای بودجەی فیدراڵی نەهێشتووەتەوە.
جارێکی دیکە ساڵی نوێتان پیرۆز بێت.
د. جوتیار عادل
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/12/31
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.