له به‌نده‌ری به‌ناوبانگی شاری سیدنی به نمایشێكی جوانی یاریی ئاگرین پێشوازی له ساڵی نوێی 2021 كرا.
ئه‌م كۆتایی هاتنه‌ی ساڵی پار بۆ ویلایه‌تی نیو ساوس وێڵزو ڤیكتۆریا، كه دوو ویلایه‌تی گه‌وره‌ی ئوسترالیان له‌ڕووی ژماره‌ی دانیشتووانه‌وه، به كۆتاییه‌كی تاریك داده‌نرێت، چونكه ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌و دوو ویلایه‌ته ته‌شه‌نه‌ی كردووه‌و ژماره‌یه‌كی زۆر تووشی هاتوون و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش گیانیان لەدەستدا.
ئه‌مه‌ش وای كرد به‌بۆنه‌ی هاتنی سه‌ری ساڵی نوێوه شوێنه‌كان له به‌نده‌ری سیدنی به شووره ده‌وربدرێن و باخچه میللییه‌كانیش دابخرێن و شوێنه‌كانی كات به‌سه‌ربردنی شه‌وانه‌ش چۆڵ و هۆڵ بن.
بێجگه له‌وه‌ش به‌بێ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت ڕێ به كه‌س نه‌درا بگاتە ناوه‌ڕاستی شاری سیدنی به مه‌رجێك نه‌بێت كه شوێنێكی له چێشتخانه گرتبێت، یان میوان بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.