دهسهڵاتدارانی كهرتی تەندروستی چین تۆماركردنی یەكەم حاڵەتی تووشبوون بە جۆرە نوێیەكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەوڵاتەكەیاندا راگەیاند.
لەو بارەیەوە ناوەندی چین بۆ كۆنترۆڵكردنی نەخۆشییە گواستراوەكان رایگەیاند: تووشبووەكە ئافرهتێكی تەمەن 23 ساڵە كە لە 14ی مانگدا لە بەریتانیا گەڕاوەتەوە و نیشانەكانی مامناوەندیە.
چین لە رۆژی 24ی ئهم مانگەوە سەرجەم گەشتەكانی لەگەڵ بەریتانیادا راگرتووە و هاوكات زیاتر لە 50 وڵاتی تر بەهۆی ئەو نەوە نوێیەی كۆرۆنا كە لە بەریتانیا بڵاوبۆتەوە گەشتەكانیان لەگەڵ ئەو وڵاتە راگرتووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.