بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵی نوێی زایینی، سهرۆكایهتی پهرلهمانی كوردستان راگهیهنراوێكی بڵاوكردهوه و تیایدا پیرۆزبایی له كوردستانیان دهكات هاوكات پشتگیری ئهو لێكتێگهیشتنهی نێوان ههولێر و بهغداش دهكات كه له پڕۆژه یاسای بودجهی گشتی دووههزار و بیست و یهك رهنگیداوهتهوه.
له راگهیهنراوهكهی سهرۆكایهتی پهرلهمانی كوردستاندا هاتووه به بۆنهی هاتنی سهری ساڵی نوێی زایینی، گهرمترین و جوانترین پیرۆزبایی لەکوردستانیان و تەواوی گهلانى عێراق دەکەین. هیواخوازین لهساڵی نوێدا ئارامی و تەبایی باڵ بەسەر هەرێمەکەماندا بکێشێت، و ساڵی چارەسەركردنی قەیرانەکان و پتەوکردنی متمانە بێت لەنێوان هاووڵاتییان و دامەزراوە دەستورییەکان، بەئاراستەی پاراستن و گەشەپێدانی قەوارەی هەرێمی کوردستان کە بەرى رەنج و قوربانیدانی خەڵکی کوردستانە تا لە سایەیدا پەرە بە ماف و ئازادییە گشتیەکان و خزمەتکردنی کوردستانیان بدەین، بۆ ئەمەش داوا لە هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکان دەکەین بەیەکڕیزی و گیانی لێبووردەیی لەگەڵ یەکتری مامەڵە بکەن، و بەهەموومان زەمینەی دەستەبەرکردنی ماف و شایستە دەستوورییەکانی کوردستانیان بڕەخسێنین.
هاوکات بە پێویستی دەزانین کە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لێکتێگەیشتنی نێوانیان بکەنە بنەمای رێککەوتنێکی گشتگیر لە بەر ڕۆشنایی بنەما دەستوورییەکان بۆ چارەسەركردنى تەواوی کێشەکان، لەو چوارچێوەیەشدا پەرلەمانی کوردستان پشتیوانی لەو لێکتێگەشتنەی نێوان ھەردوولا دەکات کە لە پرۆژە یاسای بودجەی گشتی ساڵی 2021دا رەنگیداوەتەوە، و داوا لەسەرجەم فراکسیۆنە کوردستانیەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکەین، پێکەوە کار لەسەر جێگیرکردن و تێپەڕاندنی بکەن.
لە کۆتاییدا هیوادارین ساڵی 2021 ببێتە سەرەتای وێستگەیەکی نوێ بۆ پێکەوەکارکردنی زیاتر، دوورکەوتنەوە لە ناکۆکی و بەریەککەوتن و کاری یەکدەستی و یەکدەنگی بۆ ئایندەیەکی باشتر.
سەرۆکایهتیى پەرلەمانی کوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.