دكتۆر بهشیر حهداد، جێگری سهرۆكی پهرلهمانی عێراق بهبۆنهی سهری ساڵی تازهوه پهیامێكی بڵاو كردهوه.
جێگری سهرۆكی پهرلهمانی عێراق، لهبهشێكی پهیامهكهیدا بۆ پارت و لایهنه كوردستانیهكان ڕایدهگهێنێت: داوا لە هەموو هێزو لایەنەسیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەم، ناکۆکی و جیاوازییەکانیان وەلاوە بنێن بۆ ئەوەی هەموومان پێکەوە بتوانین قەوارەی هەرێمی کوردستان کە بەخوێنی هەزاران شەهیدی ئەم وڵاتە بەدیهاتووە بپارێزین ، بەرگری لێ بکەین و هاوکاری حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بین لە پرۆسەی چاکسازی و پاكسازییدا .
دهقی پهیامهكهی جێگری سهرۆكی پهرلهمانی عێراق:
پەیامی د.بەشیر حەداد بە بۆنەی هاتنی سەری ساڵی نوێی زایینی ٢٠٢١
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵی نوێی زایینی، پیرۆزباییەکی گەرم لە تەواوی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و عێراق بە گشتی و کەسوکارو خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان بەتایبەتی دەکەم.
هیوادارم ساڵی نوێ ببێته مایەی خێرو خۆشی و کۆتاییھاتنی قەیران و گشت ناخۆشی و نەخۆشی و قەرانەکان.
داواكارم لە ساڵی نوێدا گفتوگۆ و دانوستاندنەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ بەردەوامی پێ بدرێت، بۆ ئەوەی بتوانرێت چارەسەرێک بۆ تەواوی کێشە و بابەتە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بدۆزرێتەوە.
داواش لە هەموو هێزو لایەنەسیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەم، ناکۆکی و جیاوازییەکانیان وەلاوە بنێن بۆ ئەوەی هەموومان پێکەوە بتوانین قەوارەی هەرێمی کوردستان کە بەخوێنی هەزاران شەهیدی ئەم وڵاتە بەدیهاتووە بپارێزین و بەرگری لێ بکەین و هاوکاری حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بین لە پرۆسەی چاکسازی و پاكسازییدا بۆ ئەوەی بتوانین هەرێمی کوردستان لە ھەموو ئەو قەیرانانەی كه رووی تێدەکات دەرباز بکەین.
د.بەشیر خەلیل حەداد
جێگری سەرۆکی سهرۆكی پهرلهمانی عێراق
پێنجشەممە ٣١ کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.