شۆرش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی تازه‌وه، په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه.
وه‌زیری پێشمه‌رگه ، ڕایده‌گه‌ێنێت با ساڵی نوێ بکەینە سەرمەشقی پێکەوەبوون و ئومێد بۆ ئاینده‌یه‌كی گه‌شتر ، ده‌شڵێت: گەلی کورد حەسرەت و قەیرانی لەوە گەورەتری تێپەڕاندوە، ئەم قۆناغەش تێدەپەڕێنین
ده‌قی په‌یامی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان:
پەیامی وەزیری پێشمەرگه بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێ
هاتنی ساڵى نوێ له هه‌موو كوردستانییان پیرۆز بێت، هیواى ساڵێكى دوور لەگرفت و کێشە، پڕ له كامه‌رانى و سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌مووان، پیرۆزباییه‌كى تایبه‌ت له خانه‌واده و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان و کەمئەندامبووانی سەنگەر، پێشمه‌رگه گیان لەسەردەستەکان ده‌كه‌م، به ڕێز و شكۆوه یادى هه‌موو ئه‌و ئازیزانه ده‌كه‌ینه‌وه، كه گیانى پاکیان به خاکی پیرۆزی كوردستان به‌خشى.
عێراق و ناوچه‌كه به دۆخێكى دژوار‌دا تێده‌په‌ڕن، رووداو و پێشهاته‌كان كاریگه‌رییان له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستانیش هه‌یه. دووپاتی دەکەینەوە تاکە رێگەی گەیشتن بەکەناری ئارامی، یه‌كڕیزى و ته‌بایى و یه‌كهه‌ڵوێستیە، بۆیە با ساڵی نوێ بکەینە سەرمەشقی ئەو پێکەوەبوونەو بە ئومێدەوە له ئاینده‌یه‌کی گه‌شتتر بڕوانین.
خوازیارین، ساڵی نوێ، ساڵی چارەکردنی کێشەکانمان بێت لەگەڵ بەغدا، تا لەو رێگەیەوە بار‌و گوزەرانی خەڵکی کوردستان و هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان باشتر‌و چاکتر بکەین.
ساڵی رابردوو، بۆ کوردستانیان و جیهان، ساڵێکی پڕ لە نیگەرانی و ناخۆشی بوو، پەتای نەگریسی کۆڕۆنا و قەیرانی دارایی، هێندەی تر، پەرێشانی کردین، بەڵام رۆحی پێشمەرگانە، پێماندەڵێت: "گەلی کورد، حەسرەت و قەیرانی لەوە گەورەتری تێپەڕاندوەو، ئەم قۆناغەش تێدەپەڕێنین".
مەترسیەکانی تیرۆر، جموجۆڵەکانی تیرۆریستان بەردەوامە، لەساڵی تازەشدا بەسازو ئامادەیی هێزەکانمان لەگەڵ دۆستەکانمان لەهاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش بە هەمەئاهەنگی لەگەڵ سوپای عیراقی، رووبەڕوی تیرۆریستان دەبینەوە. لێرەوە چاوەڕێ دەکەین پشتیوانیی و هاوکارییەکانی هێزی پێشمەرگە فراوانتربکرێت.
رەوشی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم، دژوارە. سەرباری چالاکی ترسنۆکانەی تیرۆریستان، هەندێ گروپ و تاقمی جیاجیا، کەوتونەتە تەعریبی ئەو ناوچانە و خەڵکەکەی ناچار بە تەهجیر دەکەن. بۆیە بەتوندی دژی ئەو کار‌و رەفتارانە دەوەستینەوە. جارێکی تر تەعریب و تەهجیر، بیری شۆڤێنیانە قبووڵ ناکەین. پاڵپشت بەدەستووری هەمیشەیی عیراق، هەرگیز دەستبەرداری مافە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانمان نابین، لەمڕوشەوە بەئەرکی هێزەکانی پێشمەرگەی دەزانین، خاک و نیشتمان، دەسکەوتەکانمان لەقەوارەی هەرێمی کوردستان، حکومەت و پەرلەمان، لەهەر مەترسی و ئالنگارییەک دەپارێزین.
با ساڵی نوێ، بکەینە ترۆپکی گەیشتن بەبنەمای سازان و پێکەوەبوون، کە ئەویش رێگای دیالۆگ و گفتوگۆیە، دواجار هەر بەم پێوەرە زامنی ئاسایش و ئارامی، سەقامگیری عێراق و هەرێم دەکرێت.
دووبارە، ساڵی نوێ لەهەمووان پیرۆزبێت، سوپاس بۆ ئازایەتی و کۆڵنەدانی بەردەوامی پێشمەرگە نەبەردەکان، درود و ستایش بۆ خۆڕاگریتان..
شۆڕش ئیسماعیل
وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.