Erbil 21°C سێشەممە 24 ئەیلوول 02:17

بێگه‌رد تاڵه‌بانی: بەجدی کاردەکەین بۆ بەجێگەیاندنی کارنامەکانی خزمەتکردنی کەرتی کشتوکاڵ و ئاودێری له‌حکومه‌تی هه‌رێمدا

کوردستان TV
100%


بێگەرد تاڵەبانی  وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو  بەبۆنەی سەری ساڵی تازەی زاینیی په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه‌ ، له‌به‌شێكی په‌یامه‌كه‌دا ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئێمە لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ، بە هاوکاری هەموو لایەکتان بەجدی کاردەکەین بۆ بەجێگەیاندنی  کارنامەکانی خزمەتکردنی کەرتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو وەکو فەلسەفەی کاری لە پێشینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی وه‌زیری بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو : 

پەیامی پیرۆزبایی بێگەرد تاڵەبانی  وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو  بەبۆنەی سەری ساڵی تازەی زاینیی:
هاوڵاتیانی خۆشەویستی کوردستان، جوتیارانی ئازیزمان 
  بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵی تازەیی زاینییەوە، بەپێویستی دەزانم لە ناخی دڵمەوە پیرۆزباییەکی گەرمتان ئاراستە بکەم .
بەڕێزان وەکو هەموو لایەک ئاگادارن کە ساڵی 2020 لە جیهان و ناوچەکە بەگشتی و هەرێمەکەشمان بە تایبەتی ساڵێکی پڕ مەینەت و سەختبوو  بەهۆی دۆخی ئابوری و قەیرانەکان و  بڵاوبونەوەی پەتایی کۆرۆنا .
 سەرباری ئەم دۆخە نەخوازراوەش لە هەوڵەکانمان بەردەوام بووین بۆ دەرچوون لەو قۆناغە و بەرپرسیاریەتی زیاترمان لە ئەستۆ گرت.
 ئومێدەوارین ساڵی نوێ، ساڵێکی پڕ خۆشی و ئاشتی و  باشبوونی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان بێت .
ئێمە لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە هاوکاری هەموو لایەکتان بەجدی کاردەکەین بۆ بەجێگەیاندنی  کارنامەکانی خزمەتکردنی کەرتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو وەکو فەلسەفەی کاری لە پێشینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
لە ساڵی داهاتوو پێکەوە کاری زیاتر دەکەین بۆ بەهێزتر کردنی بازاڕی خۆماڵی و هاندانی جوتیارانی خاوەن کارو پرۆژەکان، لە پێناو سەرخستنی بەرهەمی جوتیاران و دەستی کاری خۆماڵی و هەناردەیی بەرهەمەکانی کشتوکاڵی بۆ ناوچەکانی دەوروبەر لە ڕێگەی هەرێمی کوردستانەوە.
جارێکی تر پیرۆز بێت هاتنی ساڵی تازەی زاینی لە هەموو لایەکتان
بێگەرد تاڵەبانی 
وەزیری کشتوکاڵ وسەرچاوەکانی ئاو
٣١/١٢/٢٠٢٠

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.