بەڕێوەبەرایەتی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند ، ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لە كەركوك تۆمار دەكرێت كە دەگاتە 24 پلەی سیلیزی.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه پێشبینیه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی ڕاگه‌یاند و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ، كه‌ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 31 ى 12 ى 2020 ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان كوردستان بە گشتی ساماڵ و په‌له هه‌ور ده‌بێت.
بەرزترین پلەكانی گەرما له‌پارێزگاكانی هه‌رێم به‌م شێوه‌یه:
هه‌ولێر 18 پله ، دهۆك 17 پله ، سلێمانی 17 پله ، كه‌ركوك 24 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، كه‌سبه‌ی هه‌ینی 1 ى 1 ى 2021 ، ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت، بەرزترین پلەكانی گەرما له‌پارێزگاكانی هه‌رێم به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
هه‌ولێر 18 پله ، دهۆك 16 پله ، سلێمانی 17 پله ، كه‌ركوك 23 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.
ئاماده‌كردن و دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.