جارێكی دیكه‌ی نرخی دۆلار له‌بازاڕه‌كانی عێراق به‌رزبۆوه.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه نرخی دۆلار له‌بازاڕی دراوی سه‌ره‌كی و بازاڕه ناخۆییه‌كانی به‌غدا بۆ سێیه‌م رۆژ له‌سه‌ر یه‌ك به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی.
له‌بۆرسه‌ی كیفاح نرخی 100 دۆلار به 144 هه‌زارو 800 دینار تۆماركرا، به‌ڵام له‌بازاڕه ناوخۆییه‌كانی به‌غدا نرخی فرۆشتنی 100 دۆلاری ئه‌مریكی ، گه‌یشته 145 هه‌زارو 750 دینار و نرخی كڕین گه‌یشته 143 هه‌زارو 750 دینار.
شایانی باسه دوێنی چوارشه‌ممه نرخی 100 دۆلاری ئه‌مریكی به 143 هه‌زارو 700 له‌بۆرسه‌ی كیفاح تۆماركرا.
ئاماده‌كردن و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.