بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی لەسەر کەمبوونەوەی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتیمانی لە سلێمانی روونکردنەوەیهكی بڵاو كردهوه.
بەڕێوەبەرایەتیهكه ڕوونی كردووهتهوه، كهلە ئێستادا پێدانی کارەبای نیشتیمانی لە ناو شاردا، 8 بۆ9 کاتژمێر کەمبووەتەوە.
ئاماژه بۆ ئهوهش دهكات، كهئاشکرایە لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان و دابەزینی پلەکانی گەرما و بەرزبوونەوەی خواست لەسەر بەکارهێنانی کارەبای نیشتیمانی، بەشێوەیەک کە گەیشتووەتە زیاتر لە 2400 مێگاوات لە پارێزگای سلێمانی و پێشبینی بەرزبوونەوەی زیاتری خواستیش دەکەین.
ههروهها ڕاشیانگهیاندووه، ئەگەرچی بە هەوڵی وەزارەتی کارەبای هەرێم، بەرهەمهێنانی کارەبا لەمساڵدا گەیشتووتە 3800 مێگاوات، بەڵام دابەش نەکردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتیاندا و بەکارهێنانی کارەبا لەبری سوتەمەنی، خواست لەسەر کارەبا بەشێوەیەکی زۆر زیادی کردووە، جگە لەوەی کە بەشێک لە فیدەر تۆڤەر لۆدە و هەندێک گەڕەک سەرە محەولەی بۆ دانراوە، کە (24) کاتژمێر کارەبای نیشتیمانیان نابێت .
كارهبای سلێمانی ئەوەشی خستووهته ڕوو، وەک بەرپرسیاری سەرەکی لە دابەشکردنی کارەبا بەسەر فیدەرەکاندا کە (600) فیدەرە، هەوڵدەدهین جۆرێک لە دادپەوەری هەبێت لە پێدانی کارەبا بەسەر گشت گەڕەک و شار و شارۆچکەکاندا .
لهكۆتاییدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگهیاندووه، داوا لە هاوڵاتیان دەکەین هاوکارمان بن و دڵنیابن کە کەمبوونەوەی کارەبای نیشتیمانی پەیوەندی بە بەرزبوونەوەی خواستەوە هەیە، ڕاشیدهگهیهنن ، كههەوڵی تەواو دەدەین ئەو بڕە کارەبایەی کە هەیە، بە دادپەوەری دابەشی بکەین،هاوکاری هاوڵاتیان یارمەتیدەردەبێت بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.