پانۆرامای گرنگترین رووداوه‌كانی ساڵی ٢٠٢٠ له عێراق ..
كۆمه‌ڵێك پێشھاتی زۆر گرنگ وایكرد كه ساڵی ٢٠٢٠ بۆ عێراقییه‌كان زۆر جیاواز بێت، به جۆرێك كه ساڵه‌كه به كوشتنی فه‌رمانده‌ی قه‌یله‌قی قودسی ئێران، قاسم سوله‌یمانی له به‌غدا ده‌ستی پێكرد و وا خه‌ریكه به پێكدادانی نێوان حكوومه‌تی عێراقی و ملیشیا شیعه‌كان كۆتایی پێ بێت.
زیاده‌رۆیی نابێ ئه‌گه‌ر بگوترێ كه ھه‌موو رۆژه‌كانی ساڵی ٢٠٢٠ رۆژانی ئاسایی نه‌بوون بۆ زۆربه‌ی ھاووڵاتییانی عێراقی و ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ش گرنگترین پێشھاته‌كانی ساڵی ٢٠٢٠-ن.
- كوشتنی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بو مه‌ھدی موھه‌ندیس
ساڵی ٢٠٢٠ به پێشھاتێكی ئه‌منی زۆر ھه‌ستیار بۆ عێراقییه‌كان ده‌ستیپێكرد و له سێی كانوونی دووه‌م، فه‌رمانده‌ی قه‌یله‌قی قودس سه‌ربه سوپای پاسدارانی ئێران، قاسم سوله‌یمانی و جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌بو مه‌ھدی موھه‌ندیس له ئاكامی بۆردومانی فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی ئه‌مریكا له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كوژران.
-متمانه‌دان به كابینه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی
له رێكه‌وتی حه‌وتی ئایاری ٢٠٢٠، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق متمانه‌ی به كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت به سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی دا و له دوای ماوه‌یه‌كی درێژ له دانوستانه‌كان كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراقی پێكھات.
- زیادبوونی جموجۆڵی رێكخراوی تیرۆریستی داعش
پێشھاتێكی دیكه‌ی گرنگ له ساڵی ٢٠٢٠دا بریتی بوو له زیادبوونی جموجۆڵی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له مانگه‌كانی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ به سوود وه‌رگرتن له‌و بۆشاییه ئه‌منییه‌ی كه له به‌شێكی ناوچه‌كانی عێراق دروستبوو بوو، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا چه‌ندین ھێرشی تیرۆریستی له پارێزگاكانی دیاله، سه‌ڵاحه‌ددین،ئه‌نبار، نه‌ینه‌وا و كه‌ركووك ئه‌نجامدران.
- ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامانی حزبوڵڵا له شاری به‌غدا
له رێكه‌وتی ٢٥ی حوزه‌یران ھێزه‌كانی حكوومه‌تی عێراقی چه‌ند ئه‌ندامێكی حزبوڵڵا عێراقیان به تۆمه‌تی پلاندانان بۆ ھێرشكردنه سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز ده‌ستگیركرد و ئه‌مه‌ش بووه یه‌كه‌مین تاقیكردنه‌وه‌ی پرسی ئه‌منی بۆ حكوومه‌تی نوێی عێراق.
- گفتوگۆی ستراتیژی له نێوان ئه‌مریكا و عێراق
له رێكه‌وتی ١١ی حوزه‌یران، گفتوگۆی ستراتیژی له نێوان ئه‌مریكا و عێراق ده‌ستیپێكرد و تێدا تاوتوێی چه‌ندین دۆسییه‌ی گرنگی ئه‌منی، سه‌ربازیی و ئابووری په‌یوه‌ندیدار به ھه‌ردوو وڵات و ناوچه‌كه و جیھان تاوتوێ كرا.
- تۆماركردنی یه‌كه‌مین حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له عێراق
یه‌كه‌مین حاڵه‌تی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له ٢٤ی شوبات له شاری نه‌جه‌ف تۆماركرا و له ٢٧ی ھه‌مان مانگیش یه‌كه‌مین حاڵه‌تی تووشبوون به‌م ڤایرۆسه له شاری به‌غدای پایته‌خت تۆماركرا.
له ٢٠ی حوزه‌یرانی ٢٠٢٠ زیاتر له ٢٠ ھه‌زار حاڵه‌تی تووشبوون له سه‌رتاسه‌ری عێراق تۆمار كرا و له كۆتایی ساڵی ٢٠٢٠دا ئه‌م ژماره‌یه گه‌یشته ٦٠٠ ھه‌زار حاڵه‌ت.
- كوشتنی میدیاكار و توێژه‌ری دیاری عێراقی، ھیشام ھاشمی
پێشھاتێكی دیكه‌ی گرنگ كه له مانگی ئاب روویدا و زۆربه‌ی عێراقییه‌كانی تووشی شۆك كرد بریتی بوو له كوشتنی میدیاكار و توێژه‌ری دیاری عێراقی، ھیشام ھاشمی. ناوبراو یه‌كێك بوو له راوێژكارانی كازمی و به كه‌سێكی دژبه گه‌نده‌ڵی و مهزاھهبگهرایی و تیرۆریزم ناسرا بوو.
- به‌ستنی لووتكه‌ی سێقۆڵی نێوان عێراق-میسر-ئوردن
ھه‌ر له مانگی ئابی ئه‌مساڵ، كۆبوونه‌وه‌ی سێقۆڵی نێوان سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی و سه‌ركۆماری میسر، عه‌بدولفه‌تاح سیسی و شای ئوردن، عه‌بدوڵای دووه‌م كه تیایدا پرسی ھه‌ماھه‌نگی ئابووری تاوتوێكرا، پێشھاتهیهكی گرنگی دیكه بوو بۆ عێراق و وڵاتانی ناوچه‌كه.
-راگه‌یاندراوه‌كه‌ی عه‌لی سیستانی له‌باره‌ی پێشھاته‌كانی عێراق
له مانگی ئه‌یلوولی ٢٠٢٠دا، مه‌رجه‌عی شیعه له عێراق، عه‌لی سیستانی راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێدا پشتیوانی خۆی بۆ حكوومه‌ته‌كه‌ی كازمی دووپاتكرده‌وه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، به‌جێگه‌یاندنی داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌ران و پاراستنی سه‌روه‌ری وڵات و ھه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق.
- واژووكردنی رێككه‌وتننامه‌ی شنگال
دوای ئه‌مه‌ش له مانگی تشرینی یه‌كه‌م، رێككه‌وتننامه‌ی شنگال له نێوان حكوومه‌تی عێراق و حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان واژووكرا به‌مه‌به‌ستی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی ئه‌و ناوچه‌یه و ده‌ركردنی سه‌رجه‌م گرووپه چه‌كداره‌كان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ زێدی خۆیان.
له ٢٦ی تشرینی یه‌كه‌م، حزبی به‌عس مردنی عیزه‌ت ئیبراھیم دووری راگه‌یاند و بی ئه‌وه‌ی ئاماژه به شوێنی ناشتنه‌كه‌ی بكرێ.
- دابه‌زاندنی به‌ھای دیناری عێراقی به‌رامبه‌ر دۆلار له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندی
پێش كۆتاییهاتنی ئه‌مساڵ، دابه‌زینی نرخی نه‌وتی خاو له‌سه‌رتاسه‌ری جیھان، حكوومه‌تی عێراقی ناچار كرد به‌ھای دینار له به‌رامبه‌ر دۆلار دابه‌زێنێت.
- مه‌ترسی پێكدادانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران له ناوچه‌كه
له دوا رۆژه‌كانی ساڵی ٢٠٢٠دا، گرژییه‌كانی نێوان ھێزه‌كانی ئه‌منیی عێراق و میلیشیا شیعه‌كان زیادی كرد، له كاتێكدا مه‌ترسی سه‌رھه‌ڵدانی پێكدادان له نێوان ئه‌مریكا و ئێران له ئارادایه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.