ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایدهگهێنێت، كێبڕكێی سیاسی وای كردووه كه ده‌وڵه‌ت بێ هێز بێت،چونكه هه‌ندێك حه‌ز به‌بوونی حكومه‌ت و ده‌وڵه‌تی به‌هێز ناكه‌ن.
محه‌مه‌د ده‌راجی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لێدوانێكی ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاند: ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌رپرس نییه له‌به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی دۆلار.
هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گوتی: رێگا ناده‌ین مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه‌مبكرێته‌وه.
محه‌مه‌د ده‌راجی گوتیشی: كێبڕكێی سیاسی وای كردووه كه ده‌وڵه‌ت بێ هێز بێت،چونكه هه‌ندێك حه‌ز به‌بوونی حكومه‌ت و ده‌وڵه‌تی به‌هێز ناكه‌ن.
شایانی باسه بانكی ناوه‌ندی عێراق بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی بوددجه‌ی 2021 به‌های دیناری عێراقی له‌به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی دابه‌زاند و ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری به‌دوای خۆیداو بازاڕه‌كانی عێراقی شێواند.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.