عیرفان كه‌ركووكی، سه‌رۆكی پارتی گه‌لی توركمانی، رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی له كه‌ركووك رووده‌دات حوكمڕانی تاكڕه‌وانه‌ی پێكھاته‌ی عه‌ره‌به و پارێزگاری سه‌پێنراوی كه‌ركووك ته‌نھا كار بۆ عه‌ره‌ب و هۆزێكی دیارییكراو ده‌كات و له دوای رووداوه‌كانی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ریشه‌وه ھیچ ته‌وافقێك له‌نێوان پێكھاته‌كانی كه‌ركووكدا نه‌ماوه.
عیرفان كه‌ركووكی له لێدوانێكدا گوتی: پێكھاته‌ی كورد و توركمان بێ به‌شكراون له ئیدره‌دانی كه‌ركووك و په‌راوێزخراون، ئه‌ویش به‌ھۆی سیاسه‌تی ھه‌ڵه‌ی پارێزگاری به‌وه‌كاله‌تی كه‌ركووك، راكان سه‌عیده‌وه‌یه و پۆسته‌كانی شاره‌كه له لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌به‌وه قۆرخ كراوه و به‌تاكڕه‌وانه حوكمی كه‌ركووك ده‌كات.
عیرفان كه‌ركووكی له‌سه‌ر پرسی ته‌عریب ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه ته‌عریبێكی گه‌وره و رێكخراو له دژی پێكھاته‌ی كورد و توركمان له شاره‌كه‌دا ھه‌یه و گوتی "٧٥٠ ھه‌زار دۆنم زه‌وی كشتوكاڵیی جوتیارانی توركمان له سنووری ناحیه‌ی یایچی و تركه‌ڵان و تۆپزاوه و چه‌ند شوێنێكی دیكه له‌لایه‌ن عه‌ره‌به‌وه داگیركراوه و به‌شێك له حزبه توركمانییه‌كان به‌ھۆی به‌رژه‌وه‌ندییان له‌گه‌ڵ پارێزگار و ئیداره‌ی ئێستای شاره‌كه له‌و پێشێلكاریانه‌دا بێده‌نگن.
سه‌رۆكی پارتی گه‌لی توركمانی، عیرفان كه‌ركووكی له‌سه‌ر پرسی ره‌خنه و تێبینی له به‌رپرسی ئۆفیسی كه‌ركووكی كۆمیسیۆنی باڵای ھه‌ڵبژاردنه‌كان گوتی: "ناڕه‌زایه‌تییه‌كان و دژایه‌تیكردنی به‌رپرسی ئۆفیسی كه‌ركووكی كۆمیسیۆن بابه‌تێكی سیاسییه و زیاد له قه‌باره‌ی خۆی گه‌وره كراوته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.