سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح جه‌ختی كرده‌وه كه له‌سه‌ر داواكه‌ی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان بۆ ده‌ركردنی هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كان پاشگه‌ز نابنه‌وه.
هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح داوای كرد له ساڵڕۆژی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له سێی مانگی دادێ خۆپیشاندانێكی زۆر فراوان له به‌غدا سازبكرێت.
ئه‌م گوتانه‌ی عامری له چوارچێوه‌ی رێوڕه‌سمێكدا بوو كه له باڵیۆزخانه‌ی ئێران له به‌غدا به‌بۆنه‌ی ساڵیادی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس رێكخرابوو.
عامری گوتی قاسم سوله‌یمانی له هه‌وڵه‌كانیدا بۆ له‌ناوبردنی داعش و هێزی داگیركاری له عیراق، چاكه‌ی زۆری به‌سه‌ر عێراقییه‌كانه‌وه هه‌بووه‌و خۆی له‌پێناو ئیسلام و پیرۆزییهكاندا كرده قوربانی.
عامری له كۆتایی وته‌كانیدا داوای له خه‌ڵكی عیراق كرد به‌شداری له خۆپیشاندانێكی زۆر فراواندا بكه‌ن كه رۆژی سێی مانگی دادێ له ساڵڕۆژی كوژرانی سوله‌یمانی و موهه‌ندیسدا له به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه له‌سه‌ر داواكه‌ی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان بۆ ده‌ركردنی هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كان پاشگه‌ز نابنه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.